Kurdistan Press - ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل دەبین ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل دەبین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل دەبین

ئەمڕۆ شەممە ئەمریكا ئەو هێرشەی حەماسی دژی ئیسرائیل ئیدانە كرد، كە بریتی بوو لە هەڵدانی هەزاران موشەك و دزەكردنی ژمارەیەك چەكدار بەرەو ناوچەكانی باشووری ئیسرائیل.

ستیفانی هالێت، بەرپرسی بە وەكالەتی نوێنەرایەتی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل رایگەیاند: هەڵدانی بێ جیاوازی مووشەك لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل شەرمەزار دەكەم.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا لەگەڵ ئیسرائیل وەستاوە، من لە پەیوەندیدام لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل، پشتگیری لە مافی تەواوی ئیسرائیل دەكەم بۆ بەرگریكردن لە خۆی بەرامبەر بەو جۆرە كردەوانە. 

لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بە بینینی وێنەی كوژراو و بریندارەكان ناڕەحەت بووین.

شایانی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بزووتنەوەی حەماس دوو هێرشی لەناكاوی دژ بە ئیسرائیل دەستپێكرد.كەتیبەكانی عیزەددین قەسام-یش، باڵی چەكداری بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، بەرپرسیارێتی خۆی لە  هەڵدانی ئەو مووشەكانە لە ئەستۆ گرت و ئاماژەی بەوەدا كە چەكدارەكانی زیاتر لە پێنج هەزار مووشەكیان تەقاندووە.

دواتر سوپای ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشەكەی حەماسدا دۆخی "ئاگاداری جەنگ"ی ڕاگەیاند، هەروەها هێرشی ئاسمانی بۆ سەر كەرتی غەززە دەستپێكرد.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه