ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زیرانی به‌رگریی عێراق و توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له هه‌هه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆ و پاراستنی سنووره‌كان كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌شار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگریی توركیا پێشوازی له سابت ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.
وه‌زیری به‌رگریی عێراق شه‌وی ڕابردوو به یاوه‌ری شاندێكی باڵای سه‌ربازی گه‌یشتبووه ئه‌نقه‌ره بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی ئه‌منی له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی به‌تایبه‌تیش بابه‌ته‌كانی پاراستنی سنوور و چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هه‌ماهه‌نگی زیاتری ئه‌منی بۆ سه‌قامگیری نێوان هه‌ردوو وڵات.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو كه وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی تاوتوێی چه‌ندین بابه‌ت ده‌كات له‌وانه بابه‌ته‌كانی ئه‌منی و به‌رگری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری سه‌ربازی و پیشه‌سازی به‌رگری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی عێراق بۆ توركیا له كاتێكدایه كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه هێرشێكی خۆكوژی كرابووه سه‌ر ده‌زگای ئاسایش ئه‌و پارێزگایه و یه‌كێك له هێرشكاره‌كان خۆی ته‌قاندبووه‌وه.
وەڵام بدەوه