عەلی یەرلیکایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، دوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە، لە 64 پارێزگا و شار و شارۆچکەی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵەت هەڵدەگرن یان بە نایاسایی بازرگانی بەچەکەوە دەکەن، 928 کەس دەستگیرکراون و 842 پارچە چەکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەرداگیراوە.
رۆژی یەکی ئۆکتۆبەری 2023، لەبەردەم فەرمانگەیەکی سەربە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا تەقینەوەکی خۆکوژی روویدا و بەهۆیەوە دوو پۆلیسی ئەو وڵاتە بریندار بوون.
دوای هێرشەکە پەکەکە بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەنقەرە راگەیاند، کە بووە هۆی برینداربوونی دوو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەمنییەتی ئەنقەرە.
فەرماندەیی ناوەندیی پاراستنی گەل کە باڵێکی سەربازیی پەکەکەیە ئاشکرای کردووە، هێرشەکەی سەر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەلایەن دوو ئەندامیانەوە بە ناوەکانی رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین ئەنجام دراوە.
وەڵام بدەوه