ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی شوباتی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشنی وڵاتی ئەڵمانیا و لە پرێسکۆنفرانسێکدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ گەورەبەرپرسان و سەرکردەی وڵاتانی جیهان لە پەراوێزی ئاسایشی میونشن بۆ میدیاکان خستە روو و رایگەیاند: "کۆبوونەوەکانی ئێمە بەرهەمی باشیان دەبێت".
پوختەیەک لە وەڵام و گوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
• بەشداریی ئێمە لەم کۆنفرانسە بۆ ئەوە بووە، کە تێڕوانین و بیروبۆچوونەکانی خۆمان لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بخەینە روو.
• چەندین دیداری دوولایەنەمان هەبووە لەگەڵ زۆربەی بەشداربووانی کۆنفرانسەکە.
• روانگەی هەرێمی کوردستانمان لە زۆربەی ئەو بابەتانەی کە لە ناوچەکەدا روو دەدەن بە تایبەتی ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ هەرێمی کوردستان خستە روو.
• کۆبوونەوەکانی ئێمە بەرهەمی باشیان دەبێت و تێگەیشتنی باشمان هەبووە لەگەڵ ئەو لایەنانە.
• نیگەرانیی خۆمان نیشان داوە لەو بڕیارانەی کە بە سیاسی کراون و دژی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانن.
• هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان دەدەین.
• لەسەر سێ بابەتی گرنگی (سیاسی، ئابووری و ئاسایش) لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گفتوگۆمان کرد و بیروبۆچوون و تێڕوانینی هەرێمی کوردستانمان لەسەر ئەو بابەتانە باس کرد.
وەڵام بدەوه