نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكى دیكه‌دا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 له‌گه‌ڵ خاتوو سۆفى ویڵمێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌لژیكا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌ى تیرۆر و لێكه‌وته و ئاكامه‌كانى شه‌ڕى داعش گفتوگۆ كرا و تیشك خرایه سه‌ر دۆخى كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووریا. هه‌ردوولا كۆك بوون كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، جگه له ڕێگه‌ى سه‌ربازى، ده‌بێ به به‌رنامه‌یه‌كى گشتگیر هه‌موو بایه‌خێك به كولتوورى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان و كرانه‌وه به‌سه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه جیاكاندا بدرێت، به‌تایبه‌تى له ڕێگه‌ى په‌روه‌رده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخى ئێزدییه‌كان و قوربانییانى ده‌ستى تیرۆر و ڕفێنراوه ئازادكراوه‌كانى ئێزدى و ئه‌و یاسایه كرا كه له عیراق له‌مباره‌یه‌وه تایبه‌ت به ئافره‌تانى ڕزگاربووى ده‌ستى داعش ده‌رچووه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌ه‌كان له كاتى خۆیدا دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى به‌لژیكاى كرد كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان و عیراق كراون.
وەڵام بدەوه