بەرپرسانی عێراق، ھەمیشە بارزانی بە مەترسی و ھەڕەشە بۆ سەرخۆیان دەزانن، پێی دەڵێن بارزانی مەترسیە بۆ سەر وڵاتی ئێمە و ھەوڵی پارچەکردنی عێراق دەدات، وا بیردەکەنەوە کەھەر ڕێکەوتنێکی بارزانی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە دەست درێژیکردنە بۆسەر نیشتیمانی عروبە، جاھەر ڕێکەوتن و پرسێک بارزانی دەستی لەگەڵ ھەبێت ھەمو پیلانێک دادەنێن ئەو ڕێکەوتن و پرسە سەرنەگرێت.
کاتێک بەرپرسێکی عێراق ڕێکەوتنێک لەگەڵ بارزانی دەکات لەسەر ھەر پرسێک بێت ھەموو بەرپرسەکانی باڵای تری عێراق بە سونە و شیعەوە بەڕێکەوتنێکی خراپ و مەترسیداری ناودەبەن، ھەمیشە ڕێکەوتنەکە بەزیانی عێراق و بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستانی دەزانن بەبێ ئەوەی لە ڕێکەوتنەکە بکۆڵنەوە ھەر لەسەرەتاوە دژایەتی خۆیان دەردەبڕن، چونکە دەزانن بارزانی قەت دەست ھەڵناگرێت لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان، مساومە لەسەر یەک بستی خاکی کوردستان ناکات، باش دەزانن بارزانی ڕێکەوتنێک ناکات گەر لەبەرژەوەندی گەلی کوردستان نەبێت.
ھەروەک چۆن زۆربەی بەرپرسەکانی عێراق ڕێکەوتنی شنگال بەڕێکەوتنێکی خراپ ناویان برد، ووتیان ئەمریکا و کازمی بارزانیان خەڵاتکردووە شنگالیان گەڕاندەوە بۆ سەر کوردستان و دەستپێکێکە بۆ گەڕانەوەی ھەموو ناوچە کێشە لەسەرەکانی تر بۆ سەر کوردستان، بەربەستی زۆریان دروست کرد کە ڕێکەوتنەکە نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەبەرامبەردا لەدەرەوەی ڕێکەوتنەکانی بارزانی بەڕێکەوتنێکی باش ناودەبەن، ھەروەک چۆن لەڕێکەوتنی 16ی ئۆکتۆبەر ھەموو بەرپرسەکانی عێراق بەسونە وشیعەوە بەڕێکەوتنێکی باش ناویان برد، لەکاتێکدا ڕێکەوتنەکە کەمتر نەبوو لە ڕێکەوتنی لوزان ڕێگری کرد لەسەربەخۆیی کوردستان، کوردانی کەرکوک پەرش وبڵاوکران، لەحوکمڕانی بون بەژێر دەستەی میلیشیای داگیرکەر.
ئێستاش، ھەموو عێراق، بە حیزبە کوردیەکانیش کە نزیکن لە ئەوان، ڕێکەوتنی بازرانی و سەدر و حەڵبوسی بە ڕێکەوتنێکی خراپ ناودەبەن، بە پیلان و فشاری وڵاتێکی ھەرێمی ھەمویان یەکگرتووە کەئەم ڕێکەوتنە تا سەر نەبێت، ھەڵبوەشێتەوە، بۆ ئەوەی عێراق ھەر بەدەستی بێگانەبێت نەک بەدەستی گەلانی عێراق بێت، گەلانی عێراق یاریپێکراوبن نەک یاریکەربن!
لەم سۆنگەوە بەسەدان کارتی نایاسایی و نادەستوری بەکارھێناوە، ھەتا دادگای خۆشیان بەپیلانی وڵاتێکی ھەرێمی کاراکرا، بۆ ئەوەی کاندیدی بارزانی نەبێتە سەرۆک
کۆمار، کاندیدی نزیک ئەوان ببێتە سەرۆک کۆمار، تا دۆگمەی سەرۆک کۆمار بەدەستی ئەوان بێت، کەی بیانەوێت بکۆژێنەوە کەی بیانەوێت داگیرسێنن، چونکە دەزانن قەت کاندیدی بارزانی ناچێتە ژێر ھەژمونی ئەوان وەکو کاندیدی ئەولا.
وەڵام بدەوه