Kurdistan Press - پەیامی سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان پەیامی سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بە بۆنەی یادی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ھەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ھەردوو سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان و ھەموو قوتابی و لاوانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
ھەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە هەتا ئێستا لە قۆناغەكانی خەباتی گەلەکەماندا شوێنی پێگەیاندن و پەروەردەی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بوونە و لەو ڕێگەیەدا قوربانیان داوە و ماندووبوونی زۆریان بینیوە.
لە كاتی ئێستاشدا پێویستە قوتابیان و لاوان، لە جاران زیاتر شوێنکەوتووی بەھا بەرزەکانی خەبات و کوردایەتی بن و لە ھەڕەشە و تەحەدییاتەکان نائومێد نەبن. كار بۆ برەودانی فەرهەنگی پێكەوەژیان و فرەیی لە كوردستان بكەن. هاوكاتیش بە زانست و فێربوون و چالاكیی مەدەنیانە خۆیان پڕچەك بكەن و ببنە بەشێكی گرنگ لە كاروانی پێشكەوتن و پتەوتربوونی وڵاتەكەمان و دەوڵەمەندتری بكەن.
دووبارە ئەو بۆنەیە لە هەموو لاوان و قوتابیانی ئازیز پیرۆز بێت و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
18ـی شوباتی 2022

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا