نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/2/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ماتيوو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، به‌تايبه‌تيش دواى بڕيارى دادگاى باڵاى فيدرالى ده‌رباره‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا.
له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خوێندنه‌وه‌ى خۆى بۆ چۆنيه‌تيى ده‌رچوونى بڕياره‌كه و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رى خسته ڕوو، دووپاتيشى كرده‌وه كه ئه‌م قۆناغه‌ى عيراقى پێدا ده‌گوزه‌رێت، وا ده‌خوازێت دادگاى فيدرالى و هه‌موو لايه‌نه عيراقييه‌كانيش به دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا بگه‌ڕێن.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ڕوونيكرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه پابه‌نديى خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراليى عيراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور نيشان داوه و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه خزمه‌تى سه‌قامگيرى له وڵات ناكه‌ن، بۆيه هه‌موومان ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌رى و پاراستنى سه‌قامگيرى كار بكه‌ين.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆستانى عيراق چاوه‌ڕوانيى پێكهێنانى حكوومه‌ت و سه‌قامگيرى و به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى ديموكراسين له عيراق، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراليى عيراق كرده‌وه به‌تايبه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كه هێشتا له عيراق و سوورياش مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان كار ده‌كات و له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان له په‌يوه‌نديدايه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێن.
هه‌ردوولا دۆخى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى و پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌يان و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆستيان خسته به‌ر باس و هاوڕا بوون كه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه باشانه‌ى له‌مباره‌يه‌وه نراون، پرۆسه‌كه هێشتا كارى زياترى ده‌وێت و له‌مباره‌يه‌وه به‌رده‌واميى ئه‌مه‌ريكا و دۆستانى هه‌رێمى كوردستان پێويسته.
كه‌رتى ئابوورى و گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ هاندانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى له هه‌رێمى كوردستان و عيراق، گرنگيى سه‌ربه‌خۆييى دادگاكان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران بریاری دا
1 رۆژ پێش ئێستا
بریارێکی گرنگ بۆ ئاسانکاری شۆفێران دەرچوو
1 رۆژ پێش ئێستا
کڕینی بووکەڵەی لابووبوو حەڕامکرا.
1 رۆژ پێش ئێستا
مووچە خۆران ئاگادار دەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی بەغدا دەداتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سیپان شێروانی وەڵامی سروە عەبدولواحید دەداتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه