Kurdistan Press - پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک دەستگیر کران پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک دەستگیر کران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک دەستگیر کران

دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو کەسانەی دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکان دەکەن، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2022.2.12، بەفەرمان و ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەلایەن لێژنەکانی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی (5) کەس لەکاتی کارکردنیان و دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا لەیەکێ لەگەڕەکانی شاری هەولێر دەستگیرکران.
دوای دەستگیکردنیان و دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان و ئەو کەل و پەلانەی کارەکەیان پێ ئەنجامدەدا، لەئێستادا پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ بە سزا گەیاندنیان بەپێی یاسا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه