Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە سەرۆکی حکومەت لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە. 
سەرۆکی حکومەت، باسی لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد کە پێویستە حکومەتێک بێت خزمەتی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق و پێکهاتە جیاوازەکانی بکات و ببێتە هۆی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی عێراق . 

سەرۆکی حکومەت، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام کاری کردووە بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی هەبێت و هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن . 

سەرۆکی حکومەت،  ئاماژەی بە کارنامەی حکومەتی هەرێمدا بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و ڕێکخستنەوەی باجەکان و كارئاسانيكردن بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ برەودان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە نێوان دامودەزگاکانی  حکومەت بە شێوەیەکی مۆدێرن و هاوچەرخانە و کەمکردنەوەی گەندەڵیی بە جۆرێک کە خەرجیی ڕۆژانەی حکومەت، بە سیستمی ئۆنڵاین و بەشێوەیەکی شەفاف و ڕوون ئەنجام بدرێت. 
جەختیشی کردەوە کە وێڕای ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ، بەڵام نەمانهێشتووە ئەو کێشە و ناکۆکییانە، ڕەنگدانەوەی نەرێنی لە ناو حکومەتی هەرێمدا دروست بکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە  پەیوەنديی و هەماهەنگییەکی باش لە نێوان ئەندامان و بەشدارانی کابینەی نۆیەمدا هەیە.  
 سەرۆکی حکومەت، دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیرییە لە ناوچەکە و خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و پەرەپێدانی پەیوەندییە لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی. ئاماژەشی بە گرنگیی بەردەوامبوونی هاریکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە ڕێگەی نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە و کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق. 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە کێشەی کۆچبەران و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی کرد.
لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی سەرنج و تێبینی  وپرسیاری ئامادەبووانی دایەوە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا