Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی لە گەڵ نوێنەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی (دۆیچە بان) کۆدەبێتەوە سەرۆکی حکومەتی لە گەڵ نوێنەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی (دۆیچە بان) کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی لە گەڵ نوێنەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی (دۆیچە بان) کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڤینسنت ڤان هوتن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیکی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی ( دۆیچە بان)کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە  کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، نوێنەری کۆمپانیای دۆیچە بان، کورتەیەکی دەربارەی دەربارەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دۆیچە بان خستەڕوو بۆ ڕاوێژ و سەرپەرشتیکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان. نوێنەری کۆمپانیا ئەڵمانیەکە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ دەستکردن بەم پڕۆژە گرنگە کە لە چەندین قۆناغ پێکدێت و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت .
سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییە کردەوە بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان و بەیەکەوەبەستنەوەی شارو ناوچەکان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا