Kurdistan Press - تەنھا ئەمڕۆ لە ھەرێمی کوردستان 6 کەس خنکاون تەنھا ئەمڕۆ لە ھەرێمی کوردستان 6 کەس خنکاون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەنھا ئەمڕۆ لە ھەرێمی کوردستان 6 کەس خنکاون

ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێنج هاونیشتمانی کەوتنە نێو رووباری خابوور و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆش دەڵیت، "چوار کەسیان لە رووبارەکەدا خنکان و هاونیشتمانییەکەی دیکە لەلایەن تیمەکانمانەوە رزگارکرا". لە سنووری خەباتیش هاونیشتمانییەکی دیکە لە ئاودا خنکا. هەروەها لە سنووری قەسرۆک لە قەزای شێخان کەسێکی دیکە خنکا. 

تەرمی هەر چوار خنکاوەکە لەلایەن بەرگریی شارستانیی زاخۆ هێنراونەتە دەرەوە. رۆژی هەینی، 14ـی تەممووزی 2023، ئەحمەد جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە راگەیاند، "هەر چوار هاونیشتمانییەکە لە چوار شوێنی جیاوازی رووباری خابووردا خنکاون؛ رووداوەکان لە سنووری گوندی چەمسیم و باکرما روویانداوە".

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، دوو لە خنکاوەکان خەڵکی سێمێلن و بۆ گەشتیاری سەردانی زاخۆیان کردبوو و بەهۆی ئەوەی شارەزای رووبارەکە نەبوون، نەیانتوانیوە خۆیان رزگار بکەن.

ئەمە 11یەمین رووداوی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەمساڵ رووبدات و وەکو ئەحمەد جەمال هەسن ئاماژەی پێدەدات، "هۆکاری سەرەکی ئەوەیە، هاونیشتمانییان مەلە بە باشی نازانن و شارەزای ئەوە نین کام شوێنی رووبارەکە قووڵە یان لەکوێ ئاوەکە بەخوڕە".

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەیوب نەسری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە زاخۆ بەدەستی کەوتووە، ناسنامەی چوار خنکاوەکە بەم شێوەیە، "نازم ئەحمەد 13 ساڵ، ئاریان یەعقووب 16 ساڵ، ئەحمەد حازم مستەفا 12 ساڵ و کەسێکی تەمەن 18 ساڵ."

هەر ئەمڕۆ منداڵیکی 11 ساڵ لە قەزای خەبات خنکا. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، تیمەکانیان تەرمەکەیان دەرهێناوە.

هاوکات بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی قەسرۆک لە قەزای شێخان هاونیشتمانییەکی دیکە بە ناوی یاسین محەممەد ساڵ کە تەمەنی 41 ساڵ بووە، لە رووباری خازردا خنکا.

سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر  گوت، "ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک کاژێر 06:00، منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ لە قەزای خەبات خنکا". سەرکەوت کاڕەش گوتی، منداڵەکە خەڵکی گوندی جمکە لە نزیک هەولێر و ئاماژەی بەوەشکرد، "تەرمی لەلایەن تیمەکانمانەوە دەرهێندراوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه