Kurdistan Press - رووداوێکی سەختی ھاتوچۆ لە زاخۆ بووە رووداوێکی سەختی ھاتوچۆ لە زاخۆ بووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رووداوێکی سەختی ھاتوچۆ لە زاخۆ بووە

 

رووداوێکی گەورە و سەختی هاتووچۆ لەنزیک تونێلی زاخۆ روویدا، گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکە تائێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 29 برینداریش تۆمارکراون.

رۆژی پێنجشەممە 13-07-2023 ئەمیر عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە راگەیاند "لە رێگەی گرشین لە نزیک تونێلی زاخۆ رووداوێکی گەورەی هاتووچۆ روویداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە 29 کەس بریندار بوون."

بە گوتەی ئەمیر عەلی، ئەو 29 کەسەی بریندار بوون، نۆ کەسیان ئافرەتن و 20ـەکەی دیکەیان پیاون، ئەو کەسەش کە گیانی لەدەستداوە پیاوە و تەمەنی 30 ساڵە، "رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە."

بەشیر یوسف، بەرپرسی راگەیاندنی ھاتووچۆی زاخۆ رایگەیاند، رووداوەکە کاژێر 10:30 خوولەکی بەیانیی ئەمڕۆ لەنێوان بارهەڵگرێکی جۆری "کیا دووتەنی" و "مێرسیدسێک" بووە، جگە لە گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی 29 کەسی دیکەش، زیانێکی مادیی زۆر بە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا