عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات تاکو ئەمڕۆش تاقە دیناری داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەت نەگەڕاوەتەوە. بۆیەش پێدانی موچە سستی و خاوی تێکەوتووە.
ئەمە حەقیقەتی دەسەڵاتدارەکانی پارێزگاری سلێمانیە. ئەو فۆرمە ناشرینە کە حوکومرانیەی کوێخاکانی زۆنی سەوز یا نیلی پەیرەوی دەکەن و لە رێیەوە رۆژبەرۆژ فشار بۆ هاونیشتیمانیانی دەڤەرەکە دەهێنن، بەهیچ پاساوو کلۆجێ پینەو پەڕۆ ناکرێ و تەواو نایاساییە و دەچێتە خانەی دزی و چەتەیی و مافیاگەریەوە.
بە بارمتەگرتنی قوت و داهاتی موچەخۆرانی داماو کردەیەکی قێزەوەن و ناشرینە و شایانی هیچ جۆرە لێبوردنێک نیە.
ئامانجی ئاغاو کوێخا سیاسیە باڵادەستە بررژەوەندخوازە تێرنەخۆرەکانی دەسەڵاتدارانی سلێمانی بۆ هەموو لایەک رونەو بە هیچ برۆوبیانوویەک ناشاردرێتەوە.
حاکمە چاوچنۆکەکانی زۆنی سەوز بەمجۆرە بە دوای پێکانی چەند ئامانجێک و دەستەبەرکردنی کۆمەڵێک دەسکەوت و بەرژەوەندی کاتین.
ئەمان هەم دەیانەوێ لە لایەک لە زەلیل کردنی ژیان بەردەوام بن و گوزەرانی دانیشتوانی دەڤەرەکە وێران بکەن و لەم لاشەوە خەڵکی دژی حکومەتی هەرێم و دامودەزگا شەرعیەکانی هان بدەن و دواجار لەو قوڕاواتەی دروستی دەکەن، کۆمەڵێک دەسکەوتی کاتی بچننەوە و ماسی گەورە راو بکەن.
وەڵام بدەوه