محمەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت، "عێراق بەڵێنەکانی لەبارەی حیزبە دژبەرەکانی کۆمار ئیسلامیی ئێران جێبەجێ نەکات، هێرشی تووندتر دووبارە دەکەینەوە.
وەک محەممەد باقری دەڵێت: "حکومەتی عێراق تاوەکو مانگی ئەیلوول بەڵێنەکانی لەبارەی ئەو حیزبە چەکدارانەی لە باکووری عێراق هەن جێبەجێ نەکات، ئۆپەراسیۆنی بەهێزتر لە جاران لە دژی ئەو گرووپانە دووبارە دەکەینەوە."
بەگوتەی سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، "حکومەتی عێراق پابەند کراوە تاوەکو مانگی ئەیلوول حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان چەک بکات."
وەڵام بدەوه