Kurdistan Press - پارێزگاری ھەولێر سەردانی سعودیا دەکات پارێزگاری ھەولێر سەردانی سعودیا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری ھەولێر سەردانی سعودیا دەکات

شاندێکی پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتیی پارێزگار، سەردانی سعودیە دەکات "ئامانجی سەرەکیی شاندەکە، چارەکردنی گرفتی ئاوی خواردنەوەی هەولێرە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە."

رۆژی دووشەممە 03-07-2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راگەیاند، رۆژی سێشەممە 04-07-2023 شاندێکی پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتیی پارێزگار و ئەندامێتی جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆ، سەردانی ریازی پایتەختی سعودیە دەکەن.

شاندەکەی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ وەزیری بازرگانی، وەزیری وەبەرهێنان و ئەمیری ریاز و نوێنەرانی کۆمپانیا سعودییەکان کۆدەبنەوە. 

لەبارەی ئەجێندای سەردانەکەیان، ئومێد خۆشناو گوتی: "ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنان و چارەکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر ئامانجی سەردانەکەمان دەبێت."

شاندەکەی پارێزگای هەولێر چوار رۆژ لە سعودیە دەمێننەوە و پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، هانی کۆمپانیا سعودییەکان دەدەن بۆ ئەوەی بۆ وەبەرهێنان بێنە هەولێر و هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه