Kurdistan Press - شەقامێکی دیکە لە ھەولێر دروست دەکرێت. شەقامێکی دیکە لە ھەولێر دروست دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەقامێکی دیکە لە ھەولێر دروست دەکرێت.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30 مه‌تری لە گەرەکی هەولێری نوێ، بە گوژمەی 170،000،000 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتی 15٪ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە شێوەی بەڵێندەرایەتی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ  خرایە بواری جێبەجێکردن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئەم شەقامە بە شەقامێکی سەرەکی دادەنرێت کە درێژییه‌كه‌ی نزیکەی 800 مه‌تره‌، لە ئێستاشدا کارکردن تێیدا بەردەوامە و لە  بڕگەی لێدانی کربستۆنە، تایبەتمەندی و گرنگی ئەم شەقامە له‌وه‌دایه‌ كه‌ دەبەسترێتەوە بە دوو شەقامی سەرەکیی60م و 30م، لە هەمان کاتدا بە 14 شەقامی دیکەی  شەقامە ناوخۆیەکانی گەرەکی هەولێری نوێ دەبەسترێتەوە، ئەمەش دەبێتە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و لە ئایندەیەکی نزیکدا بە رووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه