Kurdistan Press - پێش جەژن مەرزێکی دیکە دەکرێتەوە پێش جەژن مەرزێکی دیکە دەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێش جەژن مەرزێکی دیکە دەکرێتەوە

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی کردنەوەی مەرزی تەوێڵە بەڕووی گەشتیاران بەرەو کۆتایی دەڕوات و ئەگەر هەیە پێش جەژن بە فەرمی بکرێتەوە.

 ئەمڕۆ هەینی 23ـی حوزەیرانی 2023، کاوە شێخ علی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "هەنگاوەکانی کردنەوەی مەرزی تەوێڵە بەڕووی گەشتیاران بەرەو کۆتایی دەڕوات". 

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە راگەیەندراوەکەیدا دەشڵێت، چەندین ساڵە هەوڵەکان بۆ کردنەوەی مەرزەکە بەردەوامن و "ئینشائەڵڵا پێش جەژن یەکەم هاتوچۆی فەرمی گەشتیاران دەست پێدەکات". 

لە راگەیەندراوەکەیدا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وێنەی نووسراوێکی داناوە، کە وەکو خۆی دەڵێت، نووسراوەکە رۆژی 10-08-2019 دەرچووە  کە "ڕەزامەندی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەرگیرا بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە مەرزی تەوێڵە و پشتە و کێلێ.. هتد". رۆژی چوارشەممە 31ـی ئایاری 2023، شاندێکی هەرێمی کوردستان کە لە پارێزگارەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ژووری بازرگانیی پارێزگاکان و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان پێکهاتبوو، سەردانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد، لەو کۆبوونەوانە لەبارەی کردنەوەی دەروازەی سنووری، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەندیدار گفتوگۆ کرا.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه