Kurdistan Press - وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران، دەستپێدەكات. وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران، دەستپێدەكات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران، دەستپێدەكات.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات، وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران، لە كۆلێژەكانی سەربازی 2ی زاخۆ و 3ی قەڵاچوالان دەستپێدەكات.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: "سەرۆكایەتیی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بانگەوازێكی تایبەت رادەگەیەنێت، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران، لە كۆلێژەكانی سەربازی 2ی زاخۆ و 3ی قەڵاچوالان، هەرکەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت فۆڕمی داواکاری پڕ بکاتەوە."

ئاماژە بەوەش كراوە، بەپێی ئەو مەرج و ڕێنوێنییە پێویستانەی کە دیاریکراون، وەرگرتن بۆ هاووڵاتییان و پێشمەرگەیە، بەپێی مەرج و ڕێنوێنییەکان.

جەختیش كراوەتەوە: "داواکاری لە 5ی تەمووزی 2023، وەردەگیرێت لە هەردوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان و لە 20ی تەمووزی 2023، کۆتایی دێت."

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكراشی كردووە كە 5ی تەمووز، فۆرمی بەشداربوون بڵاودەکرێتەوە و ئەوكات لەرێگەی ئەو فۆڕمە داواكاریی پێشكەش دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا