Kurdistan Press - دواکەتن نامێنێت دواکەتن نامێنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دواکەتن نامێنێت

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، 400 ملیار دیناری دیکە دەنێردرێ و دەشڵێت: "مانگی داهاتوو بەشی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بەپێی بودجەکە دەنێردرێ و کێشەی مووچەش چارەسەر دەبێ، مانگانە مووچە و بودجە دەنێردرێ، کە ئەوەش ماف و شایستەی هەرێمی کوردستانە.

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ سەرکۆماری عێراق یاسای بودجەی گشتیی پەسند کرد، لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاو دەکرێتەوە و داراییش کاری خۆی دەکات و دەچێتە واری جێبەجێکردن، کە 78 ماددەیە و لەنێویاندا ماددەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستانیش هەن."

ئەو پەرلەمانتارە جەختی کردەوە، لە مانگی داهاتووەوە لەسەر بنەمای بودجە و ڕێكکەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە چوارچێوەی یاسای بودجە چارەسەر دەبێت و دواکەوتنی مووچە نامێنێ، گوتیشی: "بەشی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان دەبێ بەپێی بودجەکە بنێردرێ و کێشەی مووچەش چارەسەر دەبێ و مانگانە مووچە و بودجە دەنێردرێ، کە ئەوەش ماف و شایستەی هەرێمی کوردستانە.

شێروان دووبەردانی جەختی کردەوە: "تاوەکوو سەرەتای مانگی حەوت بودجە لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاو دەبێتەوە، لەنێو مانگی حەوتدا دەبێ وەزارەتی دارایی بڕگە و ماددەکان جێبەجێ بکات و لەنێویاندا بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان له مووچە و بودجەی سیادی و حاکیمە و بودجەی پەرەپێدان دەنێردرێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد، بۆ مووچەی مانگی پێنج، وەکوو مافی هەرێمی کوردستان 400 ملیار دیناری دیکەش دەنێردرێ، گوتیشی: "پێشتر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی لێدراوە، كە تاوەکوو بودجە پەسند دەکرێ، 400 ملیارەکە دەنێردرێ، بۆیە 400 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچه دەنێردرێ و هیچ کێشەیەکی نییە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا