Kurdistan Press - پارەیەکی زۆر بۆ ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، خەرجکرا. پارەیەکی زۆر بۆ ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، خەرجکرا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەیەکی زۆر بۆ ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، خەرجکرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 607 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ و گونجاندنی بۆ نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی تەندروستی و دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، رەزامەندیی درا لەسەر نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 607 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ و گونجاندنی بۆ نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون.

ئەو گوژمەیە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راپەرین کە سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە خەرج دەکرێت.

نەخۆشخانەکە پێشتر دەرخستەی بۆ ئامادەکراوە بەمەبەستی نۆژنکردنەوەی، بۆ ئەوەی بکرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵان و لەدایکبوون لە سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه