Kurdistan Press - فتوایەک بۆ قوربانیکردن درا فتوایەک بۆ قوربانیکردن درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فتوایەک بۆ قوربانیکردن درا

ئەنجوومەنی فیقهی عێراق به هۆی بڵاوبونەوەی نه خۆشی تای خوێنبەربوون که تووشی هه ندێک ئاژەڵ دەبێت ، له نێویاندا گامێش و ده گوازرێته وه بۆ مرۆڤ، لیژنه ی فتوای ئه نجومه نی فیقهی عێراق گه یشته ئەم ئامانجانەی خوارەوه:

پێویسته قوربانیدانه که له لایه ن پزیشکێکی ڤێته رنه ری پسپۆڕ له ناوخۆ و، ئاژەڵی هاوردە لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە سەلامەتە لەم نەخۆشییە ئەنجام بدرێت، بەهیچ جۆرێک قوربانیکردنی ئاژەڵێک کە سەلمێنراوە کە تای خوێنبەربوونی هەیە دروست نییە ، چونکە نەخۆشە و پێغەمبەریش(د.خ) قەدەغەی کردووە لە قوربانیکردن، لەبەر ئەوەی نەخۆشییە کە گۆشتەکەی تێکدەدات و  زیانی هەیە بۆ مرۆڤ.

ئەنجومەنەکە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە “بایەخی زیاتر بدەن بە بڵاوکردنەوەی کلتوری تەندروستی لەناو کۆمەڵگادا، بەتایبەتی فرۆشگاکانی فرۆشتنی گۆشت و  قەسابخانە و فرۆشتنی ئاژەڵ، هەروەها بەدواداچوون بۆ پابەندبوون بە ڕێکارەکانی سەربڕینی سەلامەتی بکەن، چونکە پاراستنی گیانی مرۆڤ یەکێکە لە ئامانجەکانی یاسای شەریعەت.”

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه