ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاوی كردەوە كە لە ئەمشەوەوە چەند ڕێگەیەكی هەولێر دەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە، کەوا لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو 2023/6/19 تاکو کاتژمێر 7ی بەرەبەیانی ڕۆژی 2023/6/20، کاری هێڵکاریکردن لە شەقامی شۆڕش لە سایدی هاتن بۆ ناو شار، لە سەرەتای شەقامی 120 مەتری تاکو شەقامی 100 مەتری، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر ئەنجام دەدرێت، لە کاتی هێلکاریکردن بە ناچاری هەندێک لە ڕێڕەوەکان بە شێوەی کاتی دادەخەن.
داوای كردووە هاووڵاتییان هاوکاری تیمەکانیان بن، بەپێی ئاراستەی دیاریکراو بە فسفۆر لە شەقامەکە لێخوڕین بکەن.
وەڵام بدەوه