بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێورەسمی ناساندنی بڕاند و وێبسایتی ئینڤێست کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 19/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی ئامادەبوونی لە رێورەسمی ناساندنی بڕاند و وێبسایتی ئینڤێست کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "ساڵانی رابردوو بارودۆخی سەختمان تێپەڕاند و توانیمان قۆناغەکە تێپەڕێنین.
ئاماژەشی بەوەدا: "کاری زۆر کراوە، بەڵام کاری زۆرتریش ماوە بیکەین، کاتی هاتووە بە پلانێکی توکمە بەرەو داهاتووێکی گەشتر هەنگاو بنێین.
هەروەها سەرۆکی حکوومەت گوتیشی: "هیوادارین بودجەی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لەدەستوەردانی سیاسی جێبەجێ بکرێت، تێگەیشتنەکی زۆرباشم لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە، بە پاڵپشتی هەموو لایەک پێویستە بەرەنگاریی هەموو ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکان ببینەوە وە پێکەوە دەتوانین عێراق بگەیەنینە رێزی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان.
بڕاند و وێبسایتی ئینڤێست کوردستان، ماڵپەرێکی تایبەتە بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، کە تێیدا باس لە سێکتەرەکانی وەبەرهێنان دەکات، کە پێکهاتوون لە سێکتەرەکانی گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و چەند سێکتەرێکی دیکەش دەکرێتەوە.
وەڵام بدەوه