ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکەی لەسەر ناوچەکانمانە بەگشتی لەسبەی شەممەوە 17/6/2023، نامێنێت پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 پلە بەرزدەبێتەوە بۆ رۆژی یەکشەممە 18/6/2023، بەجێگیری دەمێنێتەوە، لە رۆژی دووشەمەوە 19/6/2023 ئەگەر ھەیە بارستە ھەوایەکی نوێ لەدەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان بگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە کاریگەریەکانی بەلاوازی تا کۆتایی ھەفتە بەردەوامی دەبێت بۆیە ئەم ھەفتەیەش گەرمایەکی ئەوتۆمان نابێت.
ئەوەشی خستووەتە روو: "ھەفتەی داھاتوو لە 23ی مانگەوە بە فەرمی گەرمای ھاوینە لە ناوچەکانمان دەستپێدەکات و دەچینە نێو قۆناغێكی نوێی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە تا کۆتایی مانگ بەرزبوونەوەکە بەم جۆرە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمدا بەرزترین پلەی گەرمی لەنێوان 40 بۆ 42 پلەی سەدی جێگیر دەبێت، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەتایبەت ناوچەکانی باشووری سنوورەکە لە نێوان 44 بۆ 45 پلەی سەدی جێگیر دەبێت".
وەڵام بدەوه