Kurdistan Press - بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، پڕۆسەیەکی گرنگی وەبەرهێنان رادەگەیەندرێ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، پڕۆسەیەکی گرنگی وەبەرهێنان رادەگەیەندرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، پڕۆسەیەکی گرنگی وەبەرهێنان رادەگەیەندرێ

ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەیەکی گرنگ و نوێی وەبەرهێنان رادەگەیەندرێ

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی کاروباری بەریتانی – عێراقی، کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، رای گەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەیەکی گرنگ و نوێی وەبەرهێنان رادەگەیەندرێت کە ئاراستە دەکرێت بۆ جیهانی دەرەوە، بۆ ئەوەی ببێتە هۆکارێک کە هەرێمی کوردستان بە جیهانی دەرەوە بناسێندرێت و زیاتر کاری وەبەرهینانی تێدا بکرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا ببێتە شوێنێکی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە وەبەر‌هێنەران چاویان لەسەربێت و بتوانن تیایدا وەبەرهێنان ئەنجام بدەن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه