Kurdistan Press - سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە جێ بەجێ بکرێت سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە جێ بەجێ بکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە جێ بەجێ بکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی رێنوێنی نوێی بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی (تای خوێنبەربوون) بڵاوکردەوە.

لە رێنوێنییەکەی تەندروستیی سلێمانی  بۆ ئەو کەسانەی کە بەنیازن لە رۆژانی جەژن قوربانی بکەن هاتووە: "سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە ڕێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەری سەرپەرشتی دەکات".

دەقی رێنوێنییەکە:

بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات.

2-  لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی  وك ( دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی  پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن.

3-  نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

4-  بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.

6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.

7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە)  ڕوونکراوە.

8- باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بوماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (٤ - ٨) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو  هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون.

9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەيكريت يان سەري نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى خوين بەرببوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه