Kurdistan Press - سەرۆکی ھەرێم قسەی کۆتایی ھەرێم کرد سەرۆکی ھەرێم قسەی کۆتایی ھەرێم کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ھەرێم قسەی کۆتایی ھەرێم کرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە هەولێر كۆبووەوە و گوتی: دەبێت هەرچی زووە هەنگاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بنرێت. 

رۆژی پێنجشەممە 15-06-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق كۆبووەوە كە لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن و هەنگاوەكانی ئامادەكاریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان سەردانی هەولێریان كرد. 

لە كۆبوونەوەكەدا جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تیمێكی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی عێراق ئامادەی بوون. 

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "دەبێت هەرچی زووە هەنگاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بنرێت." 

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان، حكومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە دەربڕی. 

جینین پلاسخارت و تیمی یۆنامی، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی نێچیرڤان بارزانی راگەیاند و ئامادەییان نیشاندا بۆ پێشكێشكردنی هاوكاری بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردن. 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق و ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ بانگهێشت و گرنگیدان بە راگۆڕینەوە و گفتوگۆ، هەروەها ئامادەییان نیشاندا بەپێی یاسا و دوای دەستەبەركردنی پێداویستییەكان و رێككەوتن لەسەر كاتێكی گونجاو، هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەڕێوەببەن. "بڕیاردرا لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن بەمەبەستی دیاریكردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن."  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه