Kurdistan Press - ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەسپێدەکاتەوە. ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەسپێدەکاتەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەسپێدەکاتەوە.

عێراق و توركیا رێككەوتوون لەمیانی ھەفتەی داھاتوودا، بۆ تاوتوێكردنی ھەناردەكردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە كە لە 25ی مانگی ئاداری رابردووەوە دوای بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی لە پاریس راگیراوە.

لەمبارەیەوە باسم محەمەد عەبادی، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ كاروباری دەرھێنانی نەوت لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمیی ئاشكرای كردووە كە رێككەوتن لەگەڵ توركیا كراوە، لەوەی شاندی ھەردوو وڵات، رۆژی 19ی ئەم مانگە لە بەغدا بۆ تاوتوێكردنی ھەناردەكردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیھانی توركی كۆببنەوە.

راشیگەیاندووە لە ماوەكانی رابردوودا، ھەردوولا لەڕێگای ناردنی پەیامەوە بۆ یەكتر بەپێویستیان زانیوە لەوەی لە زووترین كاتدا ھەناردەكردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

باسم محەمەد عەبادی روونیشی كردووەتەوە، ئەنقەرە ئاماژەی بەوەداوە كە دواكەوتنی ھەناردەكردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پشكنین و چاككردنەوەی بۆریی گواستنەوەی نەوت لە توركیا.

باسی لەوەیش كردووە كە لەئێستادا، تێكڕای ھەناردەكردنی نەوتی رۆژانە لەڕێگای بەندەری بەسرە، سێ ملیۆن و 300 ھەزار بەرمیلە و عێراق پابەندە بەو بڕەی كە ئۆپێك پڵەس دیاری كردووە بۆ پشتیوانی لە ھاوسەنگیی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا و گوتوویەتی: وەزارەتی نەوت ئامادەیە بۆ ئەوەی لەڕیگای ھەرێمی كوردستانەوە، رۆژانە 500 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه