Kurdistan Press - قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی هێڵی ئاسن تەواو دەکرێت قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی هێڵی ئاسن تەواو دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی هێڵی ئاسن تەواو دەکرێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند، لە ئاییندەیەکی نزیکدا قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی هێڵی ئاسن تەواو دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 06ـی 2023 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە پیدرۆ مارتینیز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و خولیان گارسیا ڤاڵڤێرد، خاوەنی کۆمپانیای (کۆنسوڵ ترانس)ـی ئیسپانی کرد، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەبارەی دیدارەکە ڕایگەیاند: گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگی زیاتر و بەشداری کۆمپانیا ئیسپانییەکان لە سێکتەرە جیاوازەکان و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، ئەم پڕۆژەیە ئێستا لە قۆناغی کەڵکی ئابووریدایە (feasibility study) و لەلایەن کۆمپانیای (کۆنسوڵ ترانس)ـی ئیسپانییەوە جێبەجێ دەکرێت، لەمڕووەوە خاوەنی کۆمپانیاکە دڵنیایی دا بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کارەکانی قۆناغی کەڵکی ئابووری تەواو دەکەن و ڕاپۆرتی کۆتایی پێشکەشی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی دەکەن، کە ئەوەش قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەکەیە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەش دا کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە سەرەتا و هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو کاری هاوبەش و پڕۆژەی گەورەتر بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا