ئەمڕۆ دووشەممە 12/6/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەی سێشەممە، ڕایگەیاندووە: "ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر لە پاش نیوەڕۆدا بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری چالاکبوونی برووسکە و تاوەباران دەبێت، پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەکی فێنک، پلەی گەرما لە سەرجەم ناوچەکاندا بە ڕێژەی سێ پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو، بەم شێوەیەیە:
ھەولێر 39
سلێمانی 37
دھۆک 37
ھەڵەبجە 38
کەرکووک 40
گەرمیان 43
وەڵام بدەوه