بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا قۆپی (غەش) بكەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تیمەکانی پۆلیسی سلێمانی دوای ئەوەی چاودێری تۆمەتبارەکانیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لە تاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێن.
سەبارەت بەو ئامێرانەی پێیان بووە، ئاماژە بەوەدرا، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر دوو ئامێری بێ تەل و مۆبایل و چەند كەلوپەلێكی دیکە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن.
ئێستا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامە.
وەڵام بدەوه