ئەوەی یەکێتی لە بودجەدا داوای دەکات بۆ دوو ئامانجە!
ئەوەی یەکێتی ئێستا داوای دەکات خۆ لەوەتەی ھەرێم دروست بووە ھەروابووە بەڵام بەشێوەیەک کە ھەرێم لە ڕوکەشدا یەک ئیدارە و یەک حکومەت و یەک پارە و یەک ھەموو شتی ھەبووە بەڵام لە ناوەڕۆکدا دوو ئیدارە و دوو حکومەت دوو پارە و دوو ھەموو شتێکی ھەبووە، لەگەڵ ئەوەش پارتی شەڕی دەکرد بۆ ئەوەی ڕوکەشەکە ھەر بمێنێتەوە ھەمیشە قوربانی خۆی دەدا بۆ ئەو ڕوکەشە گەر چی ناوەڕۆکداش شتێکی دیکە بوبێت، تەنھا بۆ ئەوەی دەستی خەڵکی تر نەیاتە ناو ئەو ناوەڕۆکەی ھەرێمی کوردستان.
کە پارتی بەو شێوازە سیاسەتی دەکرد وەکو ئەو ماڵەی کە لە ناوخۆدا چەند یەک کێشەیان هەبێت بەڵام قەت ڕێگا نادەن خەڵکی تر دەستی بێتە ناو ماڵەکەیان کێشەیان بۆ حەل بکات. کە ئەو ماڵە لەلای خەڵک خۆیان وەکو یەک ماڵ نیشان دەدەن گەرچی لە ڕاستی دا یەک ماڵیش نەبن.
بەڵام یەکێتی دەیەوێت ڕووکەشەکەش نەمێنێت بەیاسایی دەستی خەڵکی تر بھێنێتە ناو ماڵی ھەرێم، بەیاسایی کە خۆیان دەنگ لەسەر لاوازکردنی ھەرێم بدەن، کەچەند ئامانجێكیان لە پشتەوەیەتی.
کەئەوەی یەکێتی ئێستا لەبودجەدا داوای دەکات لەژێر پەردەی شەڕکردن بۆ سلێمانی کە لەڕاستیدا شەڕکردنە بە سلێمانی دوو ئامانجی لە پشتە، کەیەکەمیان ھەرچی نەیاری ئەم ھەرێمەیە کە دەیانەوێت ھەرێم لاواز و کارتۆنی بێت بەم ھەنگاوەی یەکێتی دڵخۆشە و لەپشت پەردەی خۆیان پیلانیان بۆ ئەم ھەنگاوەی یەکێتی داڕشتووە!
دووەم ترسی یەکێتی لەھەڵبژاردن،دوای بڕیاری دادگەی عێراق کە ئیدی ھەڵبژاردن حەتمی دەبێت بکرێت نەک ئیختیاری یە، یەکێتی باش دەزانێت ئەم جارە سلێمانی بەتەواوی لە دەست دەدات، کەلە جیاتی سلێمانی چەند قەزا و ناحیەیەکیش بەدەستیان نامێنێتەوە، بە شێوەیەک لە ھەڵبژاردن دەترسن کە لە دەباشانیش دڵنیا نین! بۆیە دەیانەوێت بەم ھەنگاوە خەڵک چەواشە بکەن بڵێن چەند ساڵە حکومەتی ھەرێم بە واتای پارتی غەدر لەسلێمانی دەکات ئێمە ئیدی ڕێگە نادەین کەس غەدر لە سلێمانی بکات.
خۆ لە ڕاستی دا جگە لە یەکێتی کەس غەدری لە سلێمانی نەکردوە، بەڵام یەکێتی دەیەوێت عەیب و عارەکانی خۆی بەم شێوەیە بە ملی پارتی بدات، وا نیشان بدات کەچەند ساڵە کە خۆیان حاکمی سلێمانین بەڵام پارتی غەدری لەسلێمانی کردوە بۆ ئەوەی ئەم جارەش سلێمانی ھەر یەکێتی بە فریادرەسی خۆیان بزانن نەک شار بەدەربکرێن! گەر ئەم ھەنگاوەی یەکێتیش سەربگرێت بەجیا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان بکرێت، حاڵی سلێمانی زۆر زۆر باش بێت وەکو کەرکوک دەبێت! کە کوردستانبونی خۆی لە دەست دەدات! کە کەرکوک ئێستا بۆ ھەموو خەڵکی دیکە باشە لەسەر حسابی کورد، کەمافەکانی کورد بوونە خەڵوز بۆ گەرمکردنی مافەکانی خەڵکی دیکە!
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه