باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆشحاڵم كه گه‌ڕامه‌وه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوومه‌وه. ده‌شڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه
ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "خۆشحاڵم گه‌ڕامه‌وه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوومه‌وه
رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "له‌باره‌ی پرسی رێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی و پرسه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز، هانی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ده‌م، كه ده‌بێته پاڵپشت بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه".
وەڵام بدەوه