Kurdistan Press - باران بارین دەسپێدەکاتەوە باران بارین دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین دەسپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/6/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند، سەرەتای ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئەگەر کراوەیە بۆ دروستبوونی ھەورەبرووسکە و بارانی کورتخایەن لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و دواتر کۆتایی پێ دێت. 

ئاماژەی بەوەش دا: "لە کاتەکانی شەودا لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بای باکووری رۆژھەڵات چالاک دەبێت بە خێرایی 15 تا 25 کم/س و سبەی ھەینی ٩/٦/٢٠٢٣ کەش سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەندە، ١٠–١٥ کم/س لە ئاراستەی باکووری رۆژھەڵاتەوە.

باسی لەوەش کردووە: "دووسبەی شەممە ١٠/٦/٢٠٢٣، جارێکی دیکە ئەگەر ھەیە دۆخێکی ناسەقامگیری بەرگەھەوا لە ناوچە جیا جیاکانی باکووری سعوودیە و سووریا و عێراق و ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆ گەرمەکانی باکووری ئەفریقا کە شێی لەگەڵدایە و بەھۆی بوونی بارستەھەوای ساردی چینەکانی سەرەوەی بەرگەھەوا دەبێتە ھۆی چڕبوونەوەی ھەور و چالاکبوونی برووسکە و بارانبارین لە کات و شوێنی جیاوازدا. ئەم حاڵەتەش تا ئێوارەی رۆژی یەکشەمە ١١-٦-٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت و ئەو ماوەیەش پلەکانی گەرما ھەر بە جێگیری دەمێنێتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا