Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارزان قەسابەوە ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارزان قەسابەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارزان قەسابەوە

یەكێتی لە ڕێی میدیاكانی خۆیەوە، دەیەوێ كەیسی گیانلەدەستدانی گەنجێك بە ناوی (زیرەك عەلی) لەنێو بنكەی ئاسایشی سەیداوا بە لاڕێدا ببات و لەم چوارچێوەیەشدا بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی لە هەولێر، بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەكی خزمایەتیی ڕاستەوخۆی بە گەنجەكەوە هەبێت و هیچ بەڵگەیەكیشی هەبێت لە دژی ئاسایشی هەولێر، بانگەشەی تۆماركردنی سكاڵا دەكات.

ئەو كەیسە دوێنێ بووە، ئەو كوڕە وا دیارە لە ماوەی رابردوو چووەتە سەر خەڵك و كێشەی هەبووە، داوا كراوە بێتە بنكەی ئاسایش تاوەكوو بزانرێت كێشەكەی چییە؟ لە كاتی لێكۆڵینەوەدا باری تەندروستیی تێكچووە، یەكسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام گیانی لەدەست داوە. دواتر رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

پاش ئەوەی كەسوكاری گەنجە كۆچكردووەكە داوایان كردووە لێژنەیەكی پزیشكی لە سلێمانییەوە بێت و لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە بكات، ”ئێمەش ڕێگەمان پێ داون و لێژنەكە ئەمڕۆ هاتوون، چاوەڕێین راپۆرتی خۆیان بخەنە ڕوو. دواتر ئێمەش بەیاننامەمان دەبێت.

ئەو كەسە نەك ئەشكەنجە نەدراوە، قسەیەكی ڕەقیشی لەگەڵدا نەكراوە، ئێمە بە تەواوی ڕەچاوی بنەماكانی مافی مرۆڤ و یاسا و پرەنسیپە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی پەیوەندیدار بە ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ دەكەین. كەسی كۆچكردوو لەنێو بنكەی ئاسایش تەنانەت پەیوەندیی تەلەفۆنیی بە مامیشیەوە كردووە. هیچ كارێكی نایاسایی بەرامبەر نەكراوە، بەڵگەش ئەوەیە كە ئێمە لە چركەی یەكەم رادەستی پزیشكی دادوەریمان كردووە، پێشمان گوتوون ئاساییە لێژنەی پزیشكی لە سلێمانی بێت، تەنانەت ئاساییە ئەگەر لە بەغداش بێت، بە بەڵگەی ڤیدیۆیی هەموو شتێكمان لایە.

یەكێتی ئەگەر بیەوێ هەرچیەكی خۆی بەم بابەتە پەردەپۆش بكات ئەوا بێ سوودە، بەڵام ئێمە كاری نایاسایی لە كەس قبووڵ ناكەین. ئەگەر یەكێتی چاوی لەوە بێت كادیرانی لە هەولێر بە پاساوی بابەتی حزبایەتییەوە كێشە بۆ خەڵك دروست بكەن، لێیان قبووڵ ناكرێت. بەدەر لەوە، كادیرانی یەكێتی لە هەولێر و خەڵك و كادیرانیان بە تەواوی ئازادن و كەس ڕۆژێك نەچووەتە سەر ڕێیان. لەبارەی سكاڵاكەشیان، ئاساییە یەكێتی سكاڵا لە دژی ئاسایش تۆمار بكات، دادگا هەیە و باشترین شتیشە، چونكە بابەتەكە زیاتر روون دەبێتەوە

ئەگەر یەكێتی بیانەوێت كارە تیرۆریستییەكانیان لە ڕێگەی ئەم جۆرە فشارەوە پەردەپۆش بكەن، ئەوا ڕێگەیان پێنادرێت. ئەگەر ئەوان بیانەوێ بیكەنە فشار لەسەر ئاسایشی هەولێر، ئەوا زۆر ئاساییە و ئێمەش پێمان خۆشە دادگا سەروەر بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه