Kurdistan Press - کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدرێت. کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7/6/2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک دەخرێنە ڕوو، تەوەرەی یەکەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵانی 2023 - 2025، بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە تەوەرەی دووەمدا، داڕشتنی کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان و ڕێنوێنیی نوێی وەزارەتی شارەوانی بۆ پلانسازی و تۆمارکردنی ئەلیکترۆنیی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیارییدا باس بەوەش كراوە، تەوەرەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دیاردەکانی سیمکارتی بێخاوەن، ئۆتۆمبیلی تۆمارنەکراو و چەکی بێمۆڵەت.

ڕوونیش كراوەتەوە، كە لە تەوەرەی چوارەمدا بابەتی دەستنیشانکردنی قەدەغەکراویی ڕێگا گشتییەکان لە دەرەوەی شارەکان و بەرگرتن و لابردنی زێدەڕۆییەکان دەخرێنە ڕوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه