ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی، ڕایگهیاند سبەی سێشەممە 6/6/2023، لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەکی شێدار لە باکووری دەریای سوورەوە، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بە دواوە بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای کەرکووک و ھەولێر بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری نمەباران دەبێت.
راشیگهیاند: دوو سبەی (چوارشەمە 7/6/2023) ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبرووسکە زیاتر دەبێت لە بەشێکی ناوچەکان لەگەڵ بوونی تاوەباراندا.
وەڵام بدەوه