Kurdistan Press - پارتی و یەکێتی لە کۆبونەوەدان. پارتی و یەکێتی لە کۆبونەوەدان. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و یەکێتی لە کۆبونەوەدان.

كەمێك لەمەوبەر، كۆبوونەوەی سەرجەم حزبە كوردستانییەكانی كەركووك لە بارەگای كۆمیتەی پارێزگای كەركووكی حزبی شیوعیی كوردستان، بە ئامادەبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی پێ كرد.

كۆبوونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەی زەویوزاری جووتیارانی كورد لە گوندەكانی سنووری كەركووك كە ماوەیەكە عەرەبە هاوردەكان بە پاڵپشتیی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكانی كەركووك، هەروەها لە ڕێگەی ئەو حوكمانەی كە دادگاكان لە دەرەوەی دەستوور و یاسا بەركارەكان دەریدەكەن، هەوڵی داگیركردنی ئەو زەوییانە دەدەن.

ئەمە جگە لەوەی بەردەوام بە پاساوی دروستكردنی دامەزراوەی ئیداری و سەربازی و جۆراوجۆر، زەویی هەردوو پێكهاتەی كورد و توركمان لە سنووری كەركووك داگیر دەكرێت بەبێ ئەوەی هیچ قەرەبوێكی شایستە بە خەڵكەكەی بدەن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق، پێویستە دۆخی كەركووك و دەوروبەری ئاسایی بكرێتەوە و كوردەكان بگەڕێنەوە سەر زەوییەكانی خۆیان و ئەو كوردانەی كە لەسەر زێدی باپیرانیانن، ڕێگەیان بدرێت لە شوێنی خۆیان بمێننەوە، نەك ڕێگرییان لێ بگرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه