کەمێک پێش ئێستا بە درۆن ھێرش کرایە سەر قەزای ماوەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەپێی زانیارییەکان کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە قەزای ماوەت ڕاگەیاند: "درۆنێک بۆردوومانی ماوەتی کردووە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە."
هێزە ئەمنییەكانی دەڤەرەكە گەیشتوونەتە شوێنی بۆردوومانەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێ كردووە.
وەڵام بدەوه