ئەمڕۆ یەكشەممە 4/6/2023، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتییەكەی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە، کە بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان (ژمارە کاتی)، دەتوانن سەردانی هەرسێ بنکەی پشکنین (گوێڕ، کەسنەزان، 32ی پارک) بکەن، خۆیان سەرپشکن چ سەنتەرێک کە نزیکە لێیانەوە، هەڵبژێرن.
لە ئاگادارییەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە دوای پشکنینەکان، ئینجا بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان، پێویستە شۆفێران سەردانی هاتوچۆ بکەن.
وەڵام بدەوه