لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی چواری ماموستایانی وانەبێژی کەرکووک دەدرێ.
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندی کوردی لە کەرکووک، بڵاویکردەوە: " ئاگاداری کارگێڕی قوتابخانەکان و مامۆستایانی وانەبێژ دەکەینەوە، کە سبەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 4/6/2023 سەردانی هۆبەی کارگێڕی لە دیوانی خوێندنی کوردی بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی مانگی نیسانی 2023."
ئاماژە بەوەش کراوە کە، بەهەمان ڕێنوێنییەکانی مانگەکانی ڕابردوو شایستەی داراییەکە دەدرێت بە مامۆستای وانەبێژ.
لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 35 هەزار و 543 وانەبێژ هەیه و مانگانە 13 ملیار و 700 ملیۆن دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
وەڵام بدەوه