Kurdistan Press - راگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە راگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

دەستگیركردنی تۆمەتباران لەسەر دروستكردن و فرۆشتنی ئامێری گزیكردن (غش) لە لایەن هێزەكانمان بەردەوامە

تیمەكانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)، توانییان ناسنامەی تۆمەتبارێك ئاشكرا بكەن كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشەی بۆ فرۆشتنی پرسیارەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و ئامێری گزیكردن (غش) یان دەكرد، بۆیە لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە تۆمەتبار دەستگیر كرا و درایە دادگا. 

لێرەوە جارێكی دیكە داوا لە سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست دەكەین، خۆیان لەو كەسانە بەدوور بگرن كە بانگەشەی لەم جۆرە کارە دەكەن و كاتی خۆیان و دەرفەتی خوێندنەكەیان بەفیرۆ نەدەن ، چونكە ئەم جۆرە ئامێرانە نایاسایین و هیچ سوودێكیش بە قوتابیان و خوێندکاران ناگەیەنن، لە لای هەر كەسێكیش بێت، دەستگیر دەكرێت و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر. 

بە هیواین هەموان پشت بە خۆتان ببەستن و باشترین نمرەش بەدەست بهێنن. 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر

٣ی ٦ی ٢٠٢٣

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا