Kurdistan Press - ھەر خێزانێک ئەم کارە نەکات بەشەخۆراکیان دەبڕدرێ. ھەر خێزانێک ئەم کارە نەکات بەشەخۆراکیان دەبڕدرێ. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەر خێزانێک ئەم کارە نەکات بەشەخۆراکیان دەبڕدرێ.

بەرپرسێكی پسوولەی خۆراك هاوولاًتییان لەبارەی مامەڵەیەك ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت: ئەوەی پسوولەی خۆراكی نەبێت، پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنیی پێ نادرێت و لە بەشەخۆراك بێ بەش دەبێت.

سیامەند نانەكەلی، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، ڕاگەیاند: هاووڵاتییان و بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی پسوولەی خۆراکیان بزر كردووە سەردانمان بکەن، بۆ چاپکردنی پسوولەیەکی نوێ، بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ وەرگرتنەوەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی.

ئاماژەی بەوەش دا: بۆیە دەبێت ئەوە بكرێت، چونکە لە کاتی دابەشکردنی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنی، هاووڵاتی دەبێ پسوولە کۆنەکە (وێنەی ڕەسەن)مان بۆ بگەڕێنێتەوە، دەنا كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراكیان پێ نادرێت و لە بەشەخۆراك بێبەش دەبن.

بەرپرسەكەی پسوولەی خۆراك ئاشكراشی كرد: "لەوانەیە مانگی حەوت دەست بە دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی خۆراك بكرێت.

بەهۆی ئامادەكارییەكانی بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک، گشت مامەڵەیەكی هاووڵاتییان تایبەت بە پسوولەی خۆراك، لە فەرمانگەی پسوولەی خۆراك راگیراوە، لەوانە بابەتی دەركردنی پسوولەی تازە و گواستنەوەی پسوولە و زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی هاوسەر و چەندین مامەڵەی دیكە دەگرێتەوە.

سیامەند نانەكەلی، ئاماژەی بەوەش دا: "مامەڵەكان هەر راگیراون، تەنیا پشتگیری و چاپکردنی پسوولە بۆ ئەوانە دەكرێت، کە بزربان كردووە و مامەڵەی ئەوانە رایی دەكەین.

لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە قەزا و ناحیەکانییەوە، دوو هەزار و 133 بریکاری خۆراک هەیە و بەگشتی لە پسوولەی خۆراكی هەولێر یەك ملیۆن و 957 هەزار كەس تۆمار كراون.

بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، ئەوەشی خستە ڕوو: "كاری بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان لە هەولێر باش دەڕوات و یەکێک لە سوودەکانی گۆڕینی پسوولەكە بۆ کارتی زیرەکی ئەلیکترۆنی ئەوەیە، كە لە ڕێی بەرنامەیەکەوە لە مۆبایلەوە دەتوانرێ گواستنەوە و زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی هاوسەر و هەموو گۆڕانکارییەکان بکرێت.

زیاتر گوتیشی: "وەزارەتی بازرگانی بەرنامەیەک تایبەت بە خۆیان دروست دەکات و بەرنامەکە بڵاو دەکاتەوە، ئەو بەرنامەیە لە مۆبایلەکەت لەلای خۆت دەبێت، بەرنامەیەکیش لەلای بریکار لە ڕێگای ئەو کارتەوە دەچیتە ناو بەرنامەکە و هەر کات خۆراک هات، لەو بەرنامەیەوە ئاگاداریت بۆ دێت، هاووڵاتی هیچ ماددەیەکی خۆراکی نافەوتێت و بەدرێژایی ساڵ دەزانێ چی وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەی، ناوی وەهمی لە بەشە خۆراکدا نامێنێت.

ئاماژەی بەوەش داوە: "كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك چەند تایبەتمەندییەكی گرنگی هەیە و پێویستی بە سەردانی فەرمانگەكان نییە، هەروەها پڕۆسەی گواستنەوە و زیادكردنی منداڵ لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی دەبێت و كارتەكە بۆ هەمیشەییە و پێویستی بە گۆڕین نییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه