Kurdistan Press - وەزیری پەروەردە ھەموو شتێکی لەبارەی پۆلی 12 ئاشکراکرد وەزیری پەروەردە ھەموو شتێکی لەبارەی پۆلی 12 ئاشکراکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری پەروەردە ھەموو شتێکی لەبارەی پۆلی 12 ئاشکراکرد

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کراوە و دوای جەژن ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رادەگەیەندرێت.

سبەی شەممە 3ـی حوزەیرانی 2023، تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرسێ بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی بەڕێوەدەچن و تا رۆژی رۆژی پێنجشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 بەردەوام دەبن.

117 هەزار و 364 قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکەن؛ 75 هەزار و 239 قوتابی بەشی زانستی، 39 هەزار و 113 قوتابی بەشی وێژەیی و سێ هەزار و 12 قوتابی بەشی پیشەیی.

لەبارەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی پۆلی 12ـی ئامادەیی؛ ئەمڕۆ هەینی 2ـی حوزەیرانی 2023، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان میوانی بووڵتەنی "ژووری هەواڵ"ـی کوردستان24، بوو، کە کۆڤان عیززەت پێشکەشی کرد.

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەلایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانەوە، سەرجەم ئامادەکاری پێویست بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان کراوە و ئەمساڵ دوو هەزار و 106 هۆڵ لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحییەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان ئامادەکراون.

بەگوتەی ئالان حەمە سەعید، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دوای جەژنی قوربان "حاجییان" رادەگەیەندرێت و نایانەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر قوتابییان لە چاوەڕاونیدا و لەژێر فشاردا بهێڵننەوە.

لەبارەی بڕینی هێڵی ئەنتەرنێت لە هەرێمی کوردستان لەمیانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی، وەیزیری پەروەردە گوتی: ئەمساڵ بەرنامەیەکی جیاوازمان داناوە، بۆ ئەوەی لە بەژروەندی دامودەزگا حکومییەکان، کۆمپانیا و هاووڵاتییاندا بێت. ئەنتەرنێت بەشێوەیەکی گشتیی دەبڕدرێت، بەڵام رەچاوی کات بڕینەکەی دەکرێت، واتا ماوەکەی وەکوو ساڵانی رابردوو نابێت، کەمتر دەبێت.

هەر لەبارەی بڕینی هێڵی ئەنتەرنێت، ئالان حەمە سەعید رایگەیاند، رۆژی پێنچشەممە 1ـئ حوزەیرانی 2023، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم نووسراوی فەرمی بڕینی هێڵی ئەنتەرنێتی ئاراستەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار کردووە و ئەمساڵ کاریگەرییەکەی لەسەر هاووڵاتییان وەکو ساڵانی رابردوو نابێت.

ئالان حەمە سەعید گوتیشی، لەناو هەر هۆڵێکی تاقیکردنەوەکان، هەر قوتابییەک گزی بکات، مافی بەشداریکردنی لە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەم نامێنێت و بە "کەوتوو" هەژمار دەکرێت.

وەکو ئەوەی ئالان حەمە سەعید ئاماژەی پێ دا، هیچ قوتابییەک بژمێر (حاسیبة) لەگەڵ خۆی ناباتە نێو هۆڵی تاقیکردنەوەکان و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بژمێریان بۆ دابین دەکرێت، هەر قوتابییەک بژمێری تایبەت بە خۆی دەبێت و "نابێت دوو قوتابی هەمان بژمێریان هەبێت".

لەبارەی دزەپێکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکان، وەزیری پەروەردە رەتیکردەوە ئەمساڵ و ساڵانی رابردووش پرسیارەکان دزەیان پێکرابێت و گوتی، "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن پرسیارەکان لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، دوورن لە راستییەوە و ئێستا بێجگە لەو مامۆستایانەی پرسیارانەکانیان داناوە، پرسیار لەلای هیچ کەسێکی دیکە نییە و ڕەوانەی هیچ پارێزگایەک نەکراون".

بەگوتەی وەزیری پەروەردە، تا ئێستا لە سەرجەم شار و شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان زۆر کەسیان دەستگیرکردووە کە پرسیاری ساختەی تاقیکردنەوەکانیان لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردوونەتەوە و هەوڵیان داوە بازرگانی پێوە بکەن. وەکو خۆی دەڵێت، ئەوەی ئەمساڵ لەبەرامبەر ئەو باندانە کراوە، پێشتر نەکراوە و دەزگاکانی ئاسایش رۆڵێکی کاریگەرییان لە دەستگیرکردنی ئەو باندانەدا هەبووە و، "ئەمساڵ یەکێک لە دەستگیرکراوان سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه