Kurdistan Press - پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2/6/2023، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شەممە، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، بە گشتی له‌ نێوان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، کاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کورت لە ناوچەکانی زاخۆ و باکوور و رۆژئاوای پارێزگای دھۆک، ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و نمەباران هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی ئەو بارستەھەوا گەرمەی لەسەر ناوچەکانمانە، پلەکانی گەرما بەرێژەی 3 تا 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت  له‌ نێوان 10 - 20 کم له‌ كاتژمێرێكدا.

روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:-

ھەولێر    38

سلێمانی   36

دھۆک     37

ھەڵەبجە  37

کەرکوک  40

گەرمیان  42

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا