هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "بەپێی یاسای بودجە هیچ بڕە پارەیەک خەرج ناکرێت، ئەگەر تەرخانکراوی نەبێت و هیچ گواستنەوەی گوژمەیەکیش لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە ناگوازرێتەوە ئەگەر بە دەق لە یاساکەدا نەهاتبێت. کە ئەمە لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا جێگیرکراوە و لە هەموو ساڵانی رابردووشدا هەر وابووە. ئەو لە سەدا 10ـی پاشەکەوتی مانگانەی مووچە کە باسی لێودەکرێت، مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 90 ملیار دینار و ساڵانەش پێویستی بە زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە. ئەم بڕە پارەیە چۆن دابیندەکرێت با پێمان بڵێن. ئەگەر پێشنیاری پێدانەوەی پاشەکەوتی مووچە جێگیرکراوە، سوپاستان دەکەین، بەڵام فەرموون پارەی بۆ تەرخان بکەن. با سەدا 10 نەبێت، با سەدا 20 و 30 بێت، بۆ ئەوەی بتوانین لە زووترین کاتدا پاشەوکەوتی مووچە بدەینەوە مووچەخۆران".
بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان "نەک قەرزی نەکردووە، بەڵکوو لەماوەی ئەم چوار ساڵەیەدا نزیکەی دوو ملیار دۆلار قەرزی داوەتەوە.
وەڵام بدەوه