Kurdistan Press - ئیرادەی پارتی و کورد سەرکەوت. ئیرادەی پارتی و کورد سەرکەوت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیرادەی پارتی و کورد سەرکەوت.

نەهلە قادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی راگەیاند: شەوی رابردوو لە ماڵی د. فواد حوسێن، کۆبوونەوە لەگەڵ هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت كراوە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لێكنزیكبوونەوەی باش هەیە.

ڕوونیشی كردەوە، کۆبوونەوەکە زیاتر لەسەر ماددەكانی 13 و 14ی پەیوەندیدار بە پشكی هەرێمی کوردستان لە بودجە بووە كە هەندێک لایەنی عێراقی و كوردستانی ویستوویانە بە زیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەستکاریی بکەن.

گوتیشی: ئەو لایەنانەی كە دەیانویست دەستكاریی رێککەوتنەکەی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی بكەن لەژێر ناوی پێداچوونەوەی ماددەكانی 13 و 14 لە لێژنەی دارایی، لەگەڵ هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لێكنزیكبوونەوە و جۆرێك لە ڕێككەوتنیان هەیە و لە كۆتاییدا ئیرادەی پارتی دیموكراتی كوردستان و گەلی كوردستان سەردەكەوێت.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا