Kurdistan Press - باران بارین دەسپێدەکاتەوە باران بارین دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین دەسپێدەکاتەوە

‎پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌م راگه‌یاندرا.

‎به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی5ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەى  پلەکانى گەرما، ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەکاتەکانى دواى نیوەرۆ.

‎بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هه‌رێمی كوردستان، سبەی چوارشەممە31ی5ی2023، لە کاتەکانى بەیانى و نیوەرۆ ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەوردەبێت و لە دواى نیوەڕۆ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە لەسەر ناوچەکەمان، پێشبینى بارانبارین لەسەر ناوچەى جیاجیا هەیە بەرێژەى جیاجیا لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە و زیادبوونى خیرایی با لەگەڵ ئەگەرى  بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە، خێرایی با چالاک دەبیت بۆ سەروى 25 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا، کاریگەرى ئەم ناسەقامگیریە لە ماوەیەکى کەم کۆتایی دێت.

‎کەشناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

‎بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

‎هەولێر:  32 پلەى سیلیزى

‎سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى

‎دهۆک: 29 پلەى سیلیزى

‎کەرکووک: 35 پلەى سیلیزى

‎هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى

‎حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى

‎زاخۆ :  31 پلەى سیلیزى

‎سۆران :  28 پلەى سیلیزى

‎گەرمیان:  37 پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا