Kurdistan Press - مووچەی ھەزاران کەس دابەشدەکرێت مووچەی ھەزاران کەس دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی ھەزاران کەس دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنێت، پارەی مانگی چواری وانەبێژان دابەش دەكرێت و لەم هەفتەیەدا لە چەندین پەروەردە دابەش دەكرێت.

دوێنێ لە پەروەردەی مەخموور، شایستەی دارایی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ دابەش کرا، لەمبارەیەوە، کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ،  ڕاگەیاند: دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی وانەبێژ کراوە، لەم هەفتەیەدا لە چەندین پەروەردە دابەش دەكرێت.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکراشی کرد: هەموو چەكەكان ئامادەن و هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم پەروەردەکان شایستەی دارایی مانگی چوار دابەش دەکرێت."

بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار و 543، مامۆستای وانەبێژە، كە مووچەی مانگانەیان زیاتر لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا